۞وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبۡرَٰهِيمَ

بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).


إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٖ سَلِيمٍ

کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه‌.


إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦ مَاذَا تَعۡبُدُونَ

ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه‌، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!


أَئِفۡكًا ءَالِهَةٗ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ

ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خواو له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!


فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

باشه‌، ئاخر ئێوه‌، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!


فَنَظَرَ نَظۡرَةٗ فِي ٱلنُّجُومِ

(ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).


فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٞ

(دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه‌، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه‌) وتی: من نه‌خۆشم.


فَتَوَلَّوۡاْ عَنۡهُ مُدۡبِرِينَ

ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.



الصفحة التالية
Icon