وَجَعَلُواْ بَيۡنَهُۥ وَبَيۡنَ ٱلۡجِنَّةِ نَسَبٗاۚ وَلَقَدۡ عَلِمَتِ ٱلۡجِنَّةُ إِنَّهُمۡ لَمُحۡضَرُونَ

(له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).


سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ

پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره‌، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.


إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

به‌ڵام به‌نده دڵسۆزو هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).


فَإِنَّكُمۡ وَمَا تَعۡبُدُونَ

ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.


مَآ أَنتُمۡ عَلَيۡهِ بِفَٰتِنِينَ

ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه‌.


إِلَّا مَنۡ هُوَ صَالِ ٱلۡجَحِيمِ

مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه‌.


وَمَامِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٞ مَّعۡلُومٞ

فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.



الصفحة التالية
Icon