ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو.


إِنَّا سَخَّرۡنَا ٱلۡجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحۡنَ بِٱلۡعَشِيِّ وَٱلۡإِشۡرَاقِ

به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا.


وَٱلطَّيۡرَ مَحۡشُورَةٗۖ كُلّٞ لَّهُۥٓ أَوَّابٞ

هه‌روه‌ها به‌ڵنده‌کانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به ده‌وریشیدا کۆ کرابوونه‌وه‌، هه‌موویان پێکه‌وه ته‌سبیحاتیان ده‌کرد، هه‌موویان گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوون.


وَشَدَدۡنَا مُلۡكَهُۥ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ

ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی.


۞وَهَلۡ أَتَىٰكَ نَبَؤُاْ ٱلۡخَصۡمِ إِذۡ تَسَوَّرُواْ ٱلۡمِحۡرَابَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گهیشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی!



الصفحة التالية
Icon