وَلَقَدۡ فَتَنَّا سُلَيۡمَٰنَ وَأَلۡقَيۡنَا عَلَىٰ كُرۡسِيِّهِۦ جَسَدٗا ثُمَّ أَنَابَ

سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شاء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو).


قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَهَبۡ لِي مُلۡكٗا لَّا يَنۢبَغِي لِأَحَدٖ مِّنۢ بَعۡدِيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ

وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.


فَسَخَّرۡنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجۡرِي بِأَمۡرِهِۦ رُخَآءً حَيۡثُ أَصَابَ

ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی.


وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٖ وَغَوَّاصٖ

هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا.


وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ

هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن).


هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمۡنُنۡ أَوۡ أَمۡسِكۡ بِغَيۡرِ حِسَابٖ

ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت.



الصفحة التالية
Icon