قَالَ فَٱخۡرُجۡ مِنۡهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٞ

خوا فه‌رمووی: ماده‌م وایه ده‌رچۆ له به‌هه‌شت و به‌جێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕه‌جم کراوو دوور خراوه‌ته‌وه له ڕه‌حمه‌تی من.


وَإِنَّ عَلَيۡكَ لَعۡنَتِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلدِّينِ

به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد).


قَالَ رَبِّ فَأَنظِرۡنِيٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ

شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌ی که‌واته مۆڵه‌تم بده تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وه‌کانی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌.


قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ

خوا فه‌رمووی: باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت...


إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ

تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو.


قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ

ئینجا شه‌یتان وتی: سوێند به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت شه‌رت بێت هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.


إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ

جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه‌).


قَالَ فَٱلۡحَقُّ وَٱلۡحَقَّ أَقُولُ

په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم.



الصفحة التالية
Icon