قِيلَ ٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ
ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت: ده‌ی ئیتر له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازه، جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان.
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ رَبَّهُمۡ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡ طِبۡتُمۡ فَٱدۡخُلُوهَا خَٰلِدِينَ
له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون، ئه‌وانه‌ی حسابیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌کرد ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌روازه‌کانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، که‌واته فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا.
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي صَدَقَنَا وَعۡدَهُۥ وَأَوۡرَثَنَا ٱلۡأَرۡضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلۡجَنَّةِ حَيۡثُ نَشَآءُۖ فَنِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ
ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه.