وَكَذَٰلِكَ حَقَّتۡ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِ

ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) چه‌سپا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن.


ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَيۡءٖ رَّحۡمَةٗ وَعِلۡمٗا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِينَ تَابُواْ وَٱتَّبَعُواْ سَبِيلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ

ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆشبوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه‌، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه‌.


رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّـٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّـٰتِهِمۡۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.



الصفحة التالية
Icon