فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلۡحَقِّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ ٱقۡتُلُوٓاْ أَبۡنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ وَٱسۡتَحۡيُواْ نِسَآءَهُمۡۚ وَمَا كَيۡدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ

جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه‌، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت.


وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ذَرُونِيٓ أَقۡتُلۡ مُوسَىٰ وَلۡيَدۡعُ رَبَّهُۥٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمۡ أَوۡ أَن يُظۡهِرَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡفَسَادَ

ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با موسا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!!


وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٖ لَّا يُؤۡمِنُ بِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ

موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات).


وَقَالَ رَجُلٞ مُّؤۡمِنٞ مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَكۡتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقۡتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ ٱللَّهُ وَقَدۡ جَآءَكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمۡۖ وَإِن يَكُ كَٰذِبٗا فَعَلَيۡهِ كَذِبُهُۥۖ وَإِن يَكُ صَادِقٗا يُصِبۡكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي يَعِدُكُمۡۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي مَنۡ هُوَ مُسۡرِفٞ كَذَّابٞ

(دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه موسا شه‌هید بکات بۆیه‌): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته‌، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه‌، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که‌: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته‌: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه‌، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه‌).



الصفحة التالية
Icon