وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِي ٱلۡمَهۡدِ وَكَهۡلٗا وَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ

جا عیسا له بێشکه‌داو به‌گه‌وره‌ییش قسه ده‌کات بۆ خه‌ڵکی، له پیاو چاکانیشه‌.


قَالَتۡ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

ئه‌وسا مه‌ریه‌م وتی: په‌روه‌ردگارا، جا چۆن من منداڵم ده‌بێت: خۆ که‌س توخنم نه‌که‌وتووه‌، (جوبره‌ئیل فه‌رمووی): ویست و فه‌رمانی خوا هه‌روایه و چی بوێت، دروستی ده‌کات، هه‌ر کاتێک شتێکی بوێت ته‌نها پێی بڵێ ببه‌، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.


وَيُعَلِّمُهُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ

هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.


وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَـٰٓءِيلَ أَنِّي قَدۡ جِئۡتُكُم بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ أَنِّيٓ أَخۡلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيۡـَٔةِ ٱلطَّيۡرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيۡرَۢا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ وَأُبۡرِئُ ٱلۡأَكۡمَهَ وَٱلۡأَبۡرَصَ وَأُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأۡكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

(له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو و کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه به‌ویستی خوا و مردووانیش زیندوو ده‌که‌مه‌وه به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن.



الصفحة التالية
Icon