لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۖ رَبُّكُمۡ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلۡأَوَّلِينَ

هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته‌، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باوو باپیرانی دێرینیشتانه‌.


بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ يَلۡعَبُونَ

له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین.


فَٱرۡتَقِبۡ يَوۡمَ تَأۡتِي ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٖ مُّبِينٖ

(ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت.


يَغۡشَى ٱلنَّاسَۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٞ

هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته‌، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).


رَّبَّنَا ٱكۡشِفۡ عَنَّا ٱلۡعَذَابَ إِنَّا مُؤۡمِنُونَ

به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!!


أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكۡرَىٰ وَقَدۡ جَآءَهُمۡ رَسُولٞ مُّبِينٞ

(تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو.



الصفحة التالية
Icon