وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزاو ئازاری دۆزه‌خه‌) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت.


وَقِيلَ ٱلۡيَوۡمَ نَنسَىٰكُمۡ كَمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّـٰصِرِينَ

پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه‌، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات.


ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗا وَغَرَّتۡكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ فَٱلۡيَوۡمَ لَا يُخۡرَجُونَ مِنۡهَا وَلَا هُمۡ يُسۡتَعۡتَبُونَ

ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێگرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن.


فَلِلَّهِ ٱلۡحَمۡدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلۡأَرۡضِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه‌، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه‌، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.



الصفحة التالية
Icon