قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَأۡفِكَنَا عَنۡ ءَالِهَتِنَا فَأۡتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
خوانه‌ناسانی قه‌ومه‌که‌ی پێیان وت: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌هاتوویت که ئێمه له‌به‌نداینتی خواکانمان لابده‌یت؟! که‌واته‌ئه‌گه‌ر له‌ڕاستگۆیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌لێمان ده‌که‌یت، پێشی بێنه بۆمان!
قَالَ إِنَّمَا ٱلۡعِلۡمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرۡسِلۡتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ
هود وتی: ڕوودانی ئه‌و سزایانه و زانینی کاته‌که‌ی به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر لای خوا خۆیه‌تی، من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که ئه‌وه‌ی من بۆی ڕه‌وانه کراوم پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه به قه‌وم و هۆزێکی نه‌زان و نه‌فام ده‌بینم.
فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ
جا کاتێک په‌ڵه هه‌ورێکیان بینی ڕووی کردۆته دۆڵ و ناوچه‌که‌یان، دڵیان خۆش‌بوو، وتیان: ئه‌مه‌بارانی پێیه بۆمان، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ئه‌و کاره‌ساته‌یه په‌له‌تانه‌پێش بێت، ڕه‌شه‌بایه‌کی توند، که‌سزایه‌کی به‌ئازارو به‌ئێشی پێیه.
تُدَمِّرُ كُلَّ شَيۡءِۭ بِأَمۡرِ رَبِّهَا فَأَصۡبَحُواْ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمۡۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
ئه‌وه‌ره‌شه‌بایه، هه‌موو شتێک و هه‌موو شوێنێک کاول ده‌کات به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئیتر که‌سیان دیار نه‌مان جگه‌ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌کانیان، هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه و به‌و جۆره سزایانه تۆڵه له‌قه‌وم و هۆزو گه‌لانی تاوانبار‌و تاوانکار ده‌سێنین ( له‌هه‌موو کات و شووێنێکدا، ئه‌گه‌ر یاخی ببن )..