مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤۡتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَادٗا لِّي مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن كُونُواْ رَبَّـٰنِيِّـۧنَ بِمَا كُنتُمۡ تُعَلِّمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمۡ تَدۡرُسُونَ

بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بنه خواناس و ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.


وَلَا يَأۡمُرَكُمۡ أَن تَتَّخِذُواْ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ أَرۡبَابًاۚ أَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡكُفۡرِ بَعۡدَ إِذۡ أَنتُم مُّسۡلِمُونَ

(هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار (هه‌رگیز کاری له‌و جۆره له‌وان ناوه‌شێته‌وه‌) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟!


وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ لَمَآ ءَاتَيۡتُكُم مِّن كِتَٰبٖ وَحِكۡمَةٖ ثُمَّ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مُّصَدِّقٞ لِّمَا مَعَكُمۡ لَتُؤۡمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥۚ قَالَ ءَأَقۡرَرۡتُمۡ وَأَخَذۡتُمۡ عَلَىٰ ذَٰلِكُمۡ إِصۡرِيۖ قَالُوٓاْ أَقۡرَرۡنَاۚ قَالَ فَٱشۡهَدُواْ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ

(یادیان بێنه‌) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.



الصفحة التالية
Icon