أَمۡ تَأۡمُرُهُمۡ أَحۡلَٰمُهُم بِهَٰذَآۚ أَمۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ
ئایا پیاوه ژیره‌کانیان پێیان ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه‌هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟
أَمۡ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥۚ بَل لَّا يُؤۡمِنُونَ
یان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه، نه‌خێر ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن).
فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٖ مِّثۡلِهِۦٓ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ
(ده‌ی که‌واته‌خۆ ئه‌وانیش قسه‌زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!
أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ
یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن
أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمۡ هُمُ ٱلۡمُصَۜيۡطِرُونَ
یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره؟ (تا ئاوا بوێرن له‌خوا یاخی بن؟)
أَمۡ لَهُمۡ سُلَّمٞ يَسۡتَمِعُونَ فِيهِۖ فَلۡيَأۡتِ مُسۡتَمِعُهُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
یان ئه‌وانه‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله‌جه‌ڕی بکه‌ن).