قُلۡ يَـٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا تَعۡمَلُونَ

ئه‌ی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خاوه‌نانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناکه‌ن به ئایه‌ته‌کانی خوا، خۆ خوا شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.


قُلۡ يَـٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ تَبۡغُونَهَا عِوَجٗا وَأَنتُمۡ شُهَدَآءُۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

(هه‌روه‌ها) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بۆ ڕێده‌گرن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایینی خواو ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه ڕێبازی دینداری به چه‌وتی بگرێت؟ له‌کاتێکدا خۆتان شایه‌تن و چاک ده‌زانن (ئه‌وه ڕاست نی یه و چه‌وته‌) دڵنیاش بن که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ن.


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَرُدُّوكُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ كَٰفِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێک له‌وانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه باوه‌ڕتان هێناوه‌، ده‌تانگێڕنه‌وه سه‌ر ڕێبازی کوفرو بێ باوه‌ڕی.


وَكَيۡفَ تَكۡفُرُونَ وَأَنتُمۡ تُتۡلَىٰ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ وَفِيكُمۡ رَسُولُهُۥۗ وَمَن يَعۡتَصِم بِٱللَّهِ فَقَدۡ هُدِيَ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه‌) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه‌.



الصفحة التالية
Icon