وَلَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَٱخۡتَلَفُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُۚ وَأُوْلَـٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک ڕیزیدایه‌)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌.


يَوۡمَ تَبۡيَضُّ وُجُوهٞ وَتَسۡوَدُّ وُجُوهٞۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡوَدَّتۡ وُجُوهُهُمۡ أَكَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ

ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت): باشه‌، ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی، په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه‌.


وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱبۡيَضَّتۡ وُجُوهُهُمۡ فَفِي رَحۡمَةِ ٱللَّهِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوادا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی.


تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۗ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلۡمٗا لِّلۡعَٰلَمِينَ

ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوایش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت.



الصفحة التالية
Icon