فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلۡأٓخِرَةِ وَٱلۡأُولَىٰٓ

ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.


إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰٓ

به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌).


ءَأَنتُمۡ أَشَدُّ خَلۡقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُۚ بَنَىٰهَا

باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره‌، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه‌، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).


رَفَعَ سَمۡكَهَا فَسَوَّىٰهَا

به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێکو پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه‌).


وَأَغۡطَشَ لَيۡلَهَا وَأَخۡرَجَ ضُحَىٰهَا

شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه‌، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه‌.


وَٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ

دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه‌.


أَخۡرَجَ مِنۡهَا مَآءَهَا وَمَرۡعَىٰهَا

ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه‌.


وَٱلۡجِبَالَ أَرۡسَىٰهَا

کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه‌.



الصفحة التالية
Icon