وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ رُفِعَتۡ
ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).
وَإِلَى ٱلۡجِبَالِ كَيۡفَ نُصِبَتۡ
ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.
وَإِلَى ٱلۡأَرۡضِ كَيۡفَ سُطِحَتۡ
ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!
فَذَكِّرۡ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٞ
که‌واته ﴿ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ﴾ ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.
لَّسۡتَ عَلَيۡهِم بِمُصَيۡطِرٍ
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ
به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه...
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَكۡبَرَ
ئه‌وه خوا سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت.
إِنَّ إِلَيۡنَآ إِيَابَهُمۡ
بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت).