وَإِذۡ فَرَقۡنَا بِكُمُ ٱلۡبَحۡرَ فَأَنجَيۡنَٰكُمۡ وَأَغۡرَقۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر خاتری ئێوه ده‌ریاكه‌مان له‌ت كرد، ئینجا ڕزگارمان كردن، دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ونمان نغرۆ كرد، له‌كاتێكدا ئێوه به‌چاوی خۆتان بینیتان و ته‌ماشاتان ده‌كردن.


وَإِذۡ وَٰعَدۡنَا مُوسَىٰٓ أَرۡبَعِينَ لَيۡلَةٗ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ

یادی ئه‌و (نیعمه‌ته‌) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ موسا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون.


ثُمَّ عَفَوۡنَا عَنكُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.


وَإِذۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡفُرۡقَانَ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ

یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (ره‌واو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به موسا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).


وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِنَّكُمۡ ظَلَمۡتُمۡ أَنفُسَكُم بِٱتِّخَاذِكُمُ ٱلۡعِجۡلَ فَتُوبُوٓاْ إِلَىٰ بَارِئِكُمۡ فَٱقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ عِندَ بَارِئِكُمۡ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه‌، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبان بكوژێت)، ئه‌وه باشتره بۆتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه‌) پاشان ئه‌ویش (واته خوا دوای له‌ناوبردنی هه‌ندێك له تاوانباران) تۆبه‌ی وه‌رگرت (له‌وانه‌ی مابوون)، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه‌.



الصفحة التالية
Icon