إِن يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثٗا وَإِن يَدۡعُونَ إِلَّا شَيۡطَٰنٗا مَّرِيدٗا

(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌) ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه له‌خوا ـ چه‌ند په‌رستراوێکی کار تێکراون (په‌رستراو ده‌بێت کارتێکه‌ر بێت نه‌ک کارتێکراو، بۆیه بته‌کانیان به‌مێینه ناوناوه وه‌ک: لات و عوززا)، ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه‌.


لَّعَنَهُ ٱللَّهُۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنۡ عِبَادِكَ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا

ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی: سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت دائه‌بڕم له ئیمان و خواناسی.


وَلَأُضِلَّنَّهُمۡ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمۡ وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ وَلَأٓمُرَنَّهُمۡ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلۡقَ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيۡطَٰنَ وَلِيّٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدۡ خَسِرَ خُسۡرَانٗا مُّبِينٗا

سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵقه له‌گوێکانی به‌ناو زانا ده‌ستکاریی جینات و سیفاتی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی ده‌که‌ن و به‌گوێی شه‌یتان ده‌که‌ن، ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران تێکده‌ده‌ن، جگه له‌هه‌ندێکیان نه‌بێت که مه‌به‌ستیان خزمه‌تی ئاده‌میزاده‌)، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه‌.



الصفحة التالية
Icon