فَبِظُلۡمٖ مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْ حَرَّمۡنَا عَلَيۡهِمۡ طَيِّبَٰتٍ أُحِلَّتۡ لَهُمۡ وَبِصَدِّهِمۡ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ كَثِيرٗا

به‌هۆی زوڵم و سته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕێبازی خوا، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو...


وَأَخۡذِهِمُ ٱلرِّبَوٰاْ وَقَدۡ نُهُواْ عَنۡهُ وَأَكۡلِهِمۡ أَمۡوَٰلَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡبَٰطِلِۚ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا

هه‌روه‌ها به‌هۆی سوو خۆریانه‌وه که به‌ڕاستی لێیان حه‌رام کرابوو و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که ماڵی خه‌ڵکی به‌ناڕه‌وا ده‌خۆن (هه‌ندێک شتی تری حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام کردن)، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕن سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه‌.


لَّـٰكِنِ ٱلرَّـٰسِخُونَ فِي ٱلۡعِلۡمِ مِنۡهُمۡ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ يُؤۡمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَۚ وَٱلۡمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَۚ وَٱلۡمُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ أُوْلَـٰٓئِكَ سَنُؤۡتِيهِمۡ أَجۡرًا عَظِيمًا

به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاریدا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها ئیمانداران (له‌وانیش و له‌ئێمه‌یش)، باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌وه‌ی بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان به‌دروشمه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیشیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی هه‌یه‌، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان ده‌ده‌ینه‌وه‌.



الصفحة التالية
Icon