فَبِمَا نَقۡضِهِم مِّيثَٰقَهُمۡ لَعَنَّـٰهُمۡ وَجَعَلۡنَا قُلُوبَهُمۡ قَٰسِيَةٗۖ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَنَسُواْ حَظّٗا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِۦۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٖ مِّنۡهُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۖ فَٱعۡفُ عَنۡهُمۡ وَٱصۡفَحۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه) که: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه) هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کرد‌و، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکات) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.
وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّا نَصَٰرَىٰٓ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَهُمۡ فَنَسُواْ حَظّٗا مِّمَّا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَأَغۡرَيۡنَا بَيۡنَهُمُ ٱلۡعَدَاوَةَ وَٱلۡبَغۡضَآءَ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ وَسَوۡفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُواْ يَصۡنَعُونَ
هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.