إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ مِن قَبۡلِ أَن تَقۡدِرُواْ عَلَيۡهِمۡۖ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱبۡتَغُوٓاْ إِلَيۡهِ ٱلۡوَسِيلَةَ وَجَٰهِدُواْ فِي سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن (له هه‌ردوو جیهاندا).


إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ أَنَّ لَهُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا وَمِثۡلَهُۥ مَعَهُۥ لِيَفۡتَدُواْ بِهِۦ مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنۡهُمۡۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ

بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌رچی سامانی زه‌وی هه‌یه هه‌یان بێت و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت و بیانه‌وێت خۆیانی پێ ڕزگار بکه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت، لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزایه‌کی به ئێشیان بۆ ئاماده کراوه (ده‌بێت تیایدا گیر بخۆن).


يُرِيدُونَ أَن يَخۡرُجُواْ مِنَ ٱلنَّارِ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنۡهَاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٞ مُّقِيمٞ

ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت له دۆزه‌خ ده‌رچن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌) له‌کاتێکدا ده‌رچوونیان لێی نییه‌، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه‌.



الصفحة التالية
Icon