قُلۡ يَـٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ هَلۡ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلُ وَأَنَّ أَكۡثَرَكُمۡ فَٰسِقُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن، جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه‌؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارن.


قُلۡ هَلۡ أُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيۡهِ وَجَعَلَ مِنۡهُمُ ٱلۡقِرَدَةَ وَٱلۡخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّـٰغُوتَۚ أُوْلَـٰٓئِكَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ

پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی له‌که‌دارکردنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و جامی خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست؟! ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست.


وَإِذَا جَآءُوكُمۡ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُواْ بِٱلۡكُفۡرِ وَهُمۡ قَدۡ خَرَجُواْ بِهِۦۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا كَانُواْ يَكۡتُمُونَ

ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه‌، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه‌، جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا.



الصفحة التالية
Icon