وَإِذَا سَمِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعۡيُنَهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ ٱلۡحَقِّۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّـٰهِدِينَ

(ئه‌وانه‌یان که به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه‌، ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرینی خۆشی هه‌ڵده‌ڕێژێت، به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی، له‌کاتێکدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه‌.


وَمَا لَنَا لَا نُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡحَقِّ وَنَطۡمَعُ أَن يُدۡخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلصَّـٰلِحِينَ

چی ڕێمان لێده‌گرێت باوه‌ڕ نه‌هێنین به خواو به‌وه‌ی بۆمان هاتووه له حه‌ق و ڕاستی، هیواداریشین که په‌روه‌ردگارمان بمانخاته نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپه‌رستی.


فَأَثَٰبَهُمُ ٱللَّهُ بِمَا قَالُواْ جَنَّـٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

جا به‌هۆی ئه‌وگوفتاره به‌جێیه‌یان پاداشتی دانه‌وه‌، به‌وه‌ی باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه پاداشتی چاکه‌کاران.


وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَـٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ

ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.



الصفحة التالية
Icon