يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡتُلُواْ ٱلصَّيۡدَ وَأَنتُمۡ حُرُمٞۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآءٞ مِّثۡلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحۡكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ هَدۡيَۢا بَٰلِغَ ٱلۡكَعۡبَةِ أَوۡ كَفَّـٰرَةٞ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوۡ عَدۡلُ ذَٰلِكَ صِيَامٗا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمۡرِهِۦۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَۚ وَمَنۡ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنۡهُۚ وَٱللَّهُ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٍ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره).
أُحِلَّ لَكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَحۡرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِلسَّيَّارَةِۖ وَحُرِّمَ عَلَيۡكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَرِّ مَا دُمۡتُمۡ حُرُمٗاۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
ڕاوکردن و خواردنی زینده‌وه‌رانی ده‌ریایی بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، له‌به‌ر سوودی ئێوه و ئه‌و که‌سانه‌ش که له سه‌فه‌ردان و ڕاوی زینده‌وه‌رانی ده‌شتی و کێوی لێتان حه‌رامه هه‌تا له ئیحرامدا بن، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).