إِذۡ قَالَ ٱلۡحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ هَلۡ يَسۡتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِۖ قَالَ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن، (ئه‌مه چ داخوازیه‌که ده‌یکه‌ن؟!).


قَالُواْ نُرِيدُ أَن نَّأۡكُلَ مِنۡهَا وَتَطۡمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعۡلَمَ أَن قَدۡ صَدَقۡتَنَا وَنَكُونَ عَلَيۡهَا مِنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ

(حه‌وارییه‌کان بۆ پاساوی داواکه‌یان) وتیان: ده‌مانه‌وێت (بۆ پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین که بێگومان ڕاستت له‌گه‌ڵدا کردووین و له‌سه‌ریشی ببینه شایه‌ت (تا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه باوه‌ڕی دامه‌زراوتر بێت).


قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَآ أَنزِلۡ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ تَكُونُ لَنَا عِيدٗا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَايَةٗ مِّنكَۖ وَٱرۡزُقۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّـٰزِقِينَ

ئه‌وسا عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تا ببێته جه‌ژن بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی به‌هره‌وه‌رمان بکه‌، هه‌ر تۆی چاکترین ڕۆزی به‌خش.


قَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيۡكُمۡۖ فَمَن يَكۡفُرۡ بَعۡدُ مِنكُمۡ فَإِنِّيٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ

(ئینجا) خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی من ئه‌و سفره و خوانه‌تان بۆ داده‌به‌زێنم، جا ئه‌وه‌تان (دوای دابه‌زاندنی سفره‌وخوانه‌که‌) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپه‌زێربێت، ئه‌وه به‌ڕاستی من سزایه‌کی ده‌ده‌م که سزای هیچ که‌سێکم له جیهاندا ئاوانه‌دا بێت.



الصفحة التالية
Icon