بَلۡ إِيَّاهُ تَدۡعُونَ فَيَكۡشِفُ مَا تَدۡعُونَ إِلَيۡهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوۡنَ مَا تُشۡرِكُونَ
(نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَتَضَرَّعُونَ
سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جه‌نگ و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه.
فَلَوۡلَآ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَٰكِن قَسَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات، بۆ نزا‌و پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد، به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد.
فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِمۡ أَبۡوَٰبَ كُلِّ شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُواْ بِمَآ أُوتُوٓاْ أَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ
ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون.