قُلۡ هُوَ ٱلۡقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبۡعَثَ عَلَيۡكُمۡ عَذَابٗا مِّن فَوۡقِكُمۡ أَوۡ مِن تَحۡتِ أَرۡجُلِكُمۡ أَوۡ يَلۡبِسَكُمۡ شِيَعٗا وَيُذِيقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَفۡقَهُونَ
پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توند‌و تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.
وَكَذَّبَ بِهِۦ قَوۡمُكَ وَهُوَ ٱلۡحَقُّۚ قُل لَّسۡتُ عَلَيۡكُم بِوَكِيلٖ
(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت).
لِّكُلِّ نَبَإٖ مُّسۡتَقَرّٞۚ وَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ
بۆ هه‌موو هه‌واڵێک (که له قورئاندا هاتووه) کات و شوێنی به‌دی هاتنی خۆی هه‌یه، له ئاینده‌شدا ده‌یزانن.
وَإِذَا رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيۡطَٰنُ فَلَا تَقۡعُدۡ بَعۡدَ ٱلذِّكۡرَىٰ مَعَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ
کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه.