وَتِلۡكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيۡنَٰهَآ إِبۡرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦۚ نَرۡفَعُ دَرَجَٰتٖ مَّن نَّشَآءُۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
ئه‌و وت‌و وێژو لێکۆڵینه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو، کاتێک به‌خشیمانن به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت، جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت و (خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێک.
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۚ كُلًّا هَدَيۡنَاۚ وَنُوحًا هَدَيۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيۡمَٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَٰرُونَۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
(له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و مو‌سا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاک‌و پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین).
وَزَكَرِيَّا وَيَحۡيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلۡيَاسَۖ كُلّٞ مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ
(هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له پاک و چاکان بوون.
وَإِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطٗاۚ وَكُلّٗا فَضَّلۡنَا عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوطیش (له‌هیدایه‌ت دراو‌و پێغه‌مبه‌ران بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهانی (سه‌رده‌می خۆیاندا).