وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّٗا شَيَٰطِينَ ٱلۡإِنسِ وَٱلۡجِنِّ يُوحِي بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ زُخۡرُفَ ٱلۡقَوۡلِ غُرُورٗاۚ وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُۖ فَذَرۡهُمۡ وَمَا يَفۡتَرُونَ
هه‌ر به‌و شێوه‌یه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانه‌ناسان به‌رده‌وامه) جا بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌کانی ئاده‌میزاد و په‌ری سازاندوه، که به‌رده‌وام قسه‌ی زل و ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو (خۆیان و خه‌ڵکی) پێ سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یانده‌توانی) شتی وابکه‌ن، ده وازیان لێ بهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن (بۆ کوێ ده‌چن، له ده‌ست سزای خوایی ڕزگار نابن).
وَلِتَصۡغَىٰٓ إِلَيۡهِ أَفۡـِٔدَةُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَلِيَرۡضَوۡهُ وَلِيَقۡتَرِفُواْ مَا هُم مُّقۡتَرِفُونَ
(هه‌روه‌ها به‌و قسه جوان و بریقه‌دارانه ئه‌یاندا به‌گوێی یه‌کدا) بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه دڵی بده‌نێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتاوانانه بکه‌ن که ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن.
أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَبۡتَغِي حَكَمٗا وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ إِلَيۡكُمُ ٱلۡكِتَٰبَ مُفَصَّلٗاۚ وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡلَمُونَ أَنَّهُۥ مُنَزَّلٞ مِّن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِينَ
ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاور‌و جوو) چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه، که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه.