وَٱتَّقُواْ فِتۡنَةٗ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمۡ خَآصَّةٗۖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌.


وَٱذۡكُرُوٓاْ إِذۡ أَنتُمۡ قَلِيلٞ مُّسۡتَضۡعَفُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمۡ وَأَيَّدَكُم بِنَصۡرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَخُونُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓاْ أَمَٰنَٰتِكُمۡ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته‌).


وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ

هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆرو بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).



الصفحة التالية
Icon