كَدَأۡبِ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ فَأَهۡلَكۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡ وَأَغۡرَقۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَۚ وَكُلّٞ كَانُواْ ظَٰلِمِينَ

(ره‌وشتی ئه‌مانه‌) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه‌، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.


إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ

به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...


ٱلَّذِينَ عَٰهَدتَّ مِنۡهُمۡ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهۡدَهُمۡ فِي كُلِّ مَرَّةٖ وَهُمۡ لَا يَتَّقُونَ

ئه‌وانه‌ی که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (که خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان له هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن.


فَإِمَّا تَثۡقَفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡحَرۡبِ فَشَرِّدۡ بِهِم مَّنۡ خَلۡفَهُمۡ لَعَلَّهُمۡ يَذَّكَّرُونَ

جا هه‌رکاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بویته‌وه له جه‌نگدا، ئه‌وه وایان لێ بکه ئه‌وانه‌ی له دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن په‌رش و بڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن.



الصفحة التالية
Icon