لَّوۡلَا كِتَٰبٞ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمۡ فِيمَآ أَخَذۡتُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.


فَكُلُواْ مِمَّا غَنِمۡتُمۡ حَلَٰلٗا طَيِّبٗاۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه‌، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.


يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّمَن فِيٓ أَيۡدِيكُم مِّنَ ٱلۡأَسۡرَىٰٓ إِن يَعۡلَمِ ٱللَّهُ فِي قُلُوبِكُمۡ خَيۡرٗا يُؤۡتِكُمۡ خَيۡرٗا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمۡ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه‌، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.


وَإِن يُرِيدُواْ خِيَانَتَكَ فَقَدۡ خَانُواْ ٱللَّهَ مِن قَبۡلُ فَأَمۡكَنَ مِنۡهُمۡۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه‌)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).



الصفحة التالية
Icon