وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوۡمَۢا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰهُمۡ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ

هه‌رگیز خوا که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون، هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه‌.


إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ

به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌نداریه‌تی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌و خوایه ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیش پێش ده‌هێنێت، هه‌رگیز جگه له خوا که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت که یارو یاوه‌رتان بێت و پشتیوانیتان لێ بکات.


لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِيِّ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ ٱلۡعُسۡرَةِ مِنۢ بَعۡدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٖ مِّنۡهُمۡ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّهُۥ بِهِمۡ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ کرد له پێغه‌مبه‌رو کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا)، دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت)، له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌سۆزو میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا.


وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَيۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡ لِيَتُوبُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

هه‌روه‌ها ته‌وبه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌شی وه‌رگرت که (له غه‌زای ته‌بووک) دواخران دوای ئه‌وه‌ی که زه‌وی چه‌نده فراوانه لێیان ته‌نگ بۆوه‌، خۆیشیان له خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون که هیج په‌نایه‌ک نیه (له‌خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته‌، پاشان ته‌وبه‌ی لێ‌وه‌رگرتن، تا ته‌وبه بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر خوا ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه‌. (له غه‌زای ته‌بووکدا سیان له هاوه‌ڵان بێ هیچ بیانوویه‌ک خۆیان دواخست که بریتی بوون له ﴿که‌عبی کوڕی مالیک﴾ و ﴿مه‌راره‌ی کوڕی ڕه‌بیع﴾ و ﴿هیلالی کوڕی ئومه‌ییه‌﴾، کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه‌، دووڕووه‌کان ده‌هاتن و هه‌ریه‌ک به بیانویه‌ک پاکانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و سێ ئیمانداره هیچ بیانویه‌کیان نه‌بوو، دانیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نا، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمانیدا که‌که‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات و ده‌بێت نه‌چن به‌لای خێزانه‌کانیاندا، ئه‌م ته‌مێ کردنه‌ش، په‌نجا شه‌و‌ی خایاند.



الصفحة التالية
Icon