قُلۡ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُمُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡۖ فَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهۡتَدِي لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيۡهَاۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيۡكُم بِوَكِيلٖ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه.
وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَٱصۡبِرۡ حَتَّىٰ يَحۡكُمَ ٱللَّهُۚ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡحَٰكِمِينَ
تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگر‌و خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه.