قَالُواْ يَٰهُودُ مَا جِئۡتَنَا بِبَيِّنَةٖ وَمَا نَحۡنُ بِتَارِكِيٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوۡلِكَ وَمَا نَحۡنُ لَكَ بِمُؤۡمِنِينَ
وتیان ئه‌ی هود: به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به ته‌واوی ئێمه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت) و ئێمه‌ش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسه‌ی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به‌ڕاستێتی تۆ.
إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعۡتَرَىٰكَ بَعۡضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٖۗ قَالَ إِنِّيٓ أُشۡهِدُ ٱللَّهَ وَٱشۡهَدُوٓاْ أَنِّي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ
ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...
مِن دُونِهِۦۖ فَكِيدُونِي جَمِيعٗا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ
جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان، که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن!...
إِنِّي تَوَكَّلۡتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذُۢ بِنَاصِيَتِهَآۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته.