قَالَ قَآئِلٞ مِّنۡهُمۡ لَا تَقۡتُلُواْ يُوسُفَ وَأَلۡقُوهُ فِي غَيَٰبَتِ ٱلۡجُبِّ يَلۡتَقِطۡهُ بَعۡضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمۡ فَٰعِلِينَ

یه‌کێك له براکانی وتی: یوسف مه‌کوژن، به‌ڵکو بیخه‌ینه ناو بیرێکی قووڵه‌وه‌، دوایی کاروان دێت و ده‌یدۆزنه‌وه و ده‌یبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر شتێکی لێ بکه‌ن.


قَالُواْ يَـٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأۡمَ۬نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَٰصِحُونَ

(دوای ئه‌و بڕیاره هاتنه لای باوکیان و) وتیان: ئه‌ی باوکه ئه‌وه چیته له ئێمه دڵنیانیت له باره‌ی یوسفه‌وه، به‌ڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئه‌وین و زۆر خۆشمان ده‌وێت.


أَرۡسِلۡهُ مَعَنَا غَدٗا يَرۡتَعۡ وَيَلۡعَبۡ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ

به‌یانی بینێره له‌گه‌ڵمان با بای باڵی بدات گه‌مه‌و یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاری لێ ده‌که‌ین و ئاگامان لێی ده‌بێت.


قَالَ إِنِّي لَيَحۡزُنُنِيٓ أَن تَذۡهَبُواْ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأۡكُلَهُ ٱلذِّئۡبُ وَأَنتُمۡ عَنۡهُ غَٰفِلُونَ

باوکیان وتی: من زۆر غه‌م و په‌ژاره ده‌مگرێت له‌وه‌ی ئێوه بیبه‌ن، ده‌ترسم گورگ بیخوات له‌کاتێکدا که ئێوه لێی بێ ئاگان (له‌به‌ر یاری و گه‌مه‌ی خۆتان).


قَالُواْ لَئِنۡ أَكَلَهُ ٱلذِّئۡبُ وَنَحۡنُ عُصۡبَةٌ إِنَّآ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ

کوڕه‌کان وتیان: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگه‌که بیخوات، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی ئه‌وکاته ئێمه خه‌ساره‌تمه‌ندین (زه‌ره‌رمان له خۆمانداوه و شه‌رمه‌زاری لای تۆ ده‌بین).



الصفحة التالية
Icon