قَالَتۡ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِي لُمۡتُنَّنِي فِيهِۖ وَلَقَدۡ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفۡسِهِۦ فَٱسۡتَعۡصَمَۖ وَلَئِن لَّمۡ يَفۡعَلۡ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسۡجَنَنَّ وَلَيَكُونٗا مِّنَ ٱلصَّـٰغِرِينَ

ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.


قَالَ رَبِّ ٱلسِّجۡنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدۡعُونَنِيٓ إِلَيۡهِۖ وَإِلَّا تَصۡرِفۡ عَنِّي كَيۡدَهُنَّ أَصۡبُ إِلَيۡهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ

یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان بانگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه‌.


فَٱسۡتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنۡهُ كَيۡدَهُنَّۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کردو له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان).


ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا رَأَوُاْ ٱلۡأٓيَٰتِ لَيَسۡجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٖ

پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن.



الصفحة التالية
Icon