وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرۡجِعۡ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسۡـَٔلۡهُ مَا بَالُ ٱلنِّسۡوَةِ ٱلَّـٰتِي قَطَّعۡنَ أَيۡدِيَهُنَّۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيۡدِهِنَّ عَلِيمٞ
(ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.
قَالَ مَا خَطۡبُكُنَّ إِذۡ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفۡسِهِۦۚ قُلۡنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمۡنَا عَلَيۡهِ مِن سُوٓءٖۚ قَالَتِ ٱمۡرَأَتُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡـَٰٔنَ حَصۡحَصَ ٱلۡحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفۡسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ
(پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.
ذَٰلِكَ لِيَعۡلَمَ أَنِّي لَمۡ أَخُنۡهُ بِٱلۡغَيۡبِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي كَيۡدَ ٱلۡخَآئِنِينَ
(ئینجا یوسف) وتی: ئه‌وه (بۆیه وام کرد) تا (پاشا) چاك بزانێت و دڵنیابێت به‌ڕاستی من له نهێنیشدا خیانه‌تم لێ نه‌کردووه، بێگومانیش خوا فێڵ و ته‌ڵه‌ی خیانه‌تکاران به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت. (یاخود ژنه‌که وتی): تا یوسف دڵنیابێت که له نهێنیداو (ئێسته ئه‌و لێره نی یه) خیانه‌تی لێ ناکه‌م و بوختانی بۆ هه‌ڵنابه‌ستم، چونکه (بۆم ده‌رکه‌وتووه) که خوا فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خیانه‌تکاران به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت