وَٱلۡأَرۡضَ مَدَدۡنَٰهَا وَأَلۡقَيۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ وَأَنۢبَتۡنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيۡءٖ مَّوۡزُونٖ
زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو.
وَجَعَلۡنَا لَكُمۡ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسۡتُمۡ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ
له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن.
وَإِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٖ مَّعۡلُومٖ
هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت.
وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَسۡقَيۡنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمۡ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ
(یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت).
وَإِنَّا لَنَحۡنُ نُحۡيِۦ وَنُمِيتُ وَنَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثُونَ
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین.