قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلۡمُنظَرِينَ
خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت.
إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡوَقۡتِ ٱلۡمَعۡلُومِ
تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا).
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغۡوَيۡتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ
ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
إِلَّا عِبَادَكَ مِنۡهُمُ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه).
قَالَ هَٰذَا صِرَٰطٌ عَلَيَّ مُسۡتَقِيمٌ
خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م.
إِنَّ عِبَادِي لَيۡسَ لَكَ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡغَاوِينَ
به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان.