فَٱدۡخُلُوٓاْ أَبۡوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَاۖ فَلَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلۡمُتَكَبِّرِينَ

که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌ش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره‌.


۞وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمۡۚ قَالُواْ خَيۡرٗاۗ لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۚ وَلَدَارُ ٱلۡأٓخِرَةِ خَيۡرٞۚ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ

له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه‌: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه‌؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه‌؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێرو به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه‌، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه‌...


جَنَّـٰتُ عَدۡنٖ يَدۡخُلُونَهَا تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ لَهُمۡ فِيهَا مَا يَشَآءُونَۚ كَذَٰلِكَ يَجۡزِي ٱللَّهُ ٱلۡمُتَّقِينَ

(ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه‌) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه‌_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه‌، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه‌...



الصفحة التالية
Icon