لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِي يَخۡتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَنَّهُمۡ كَانُواْ كَٰذِبِينَ

بێگومان خوا هه‌مووان زیندوو ده‌کاته‌وه تا بۆیان ڕوون بکاته‌وه و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بێگومان ئه‌وان درۆزن بوون.


إِنَّمَا قَوۡلُنَا لِشَيۡءٍ إِذَآ أَرَدۡنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

به‌ڕاستی کاتێك زیندوو کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی هه‌ر شتێکمان بوێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت پێی بڵێین ببه! ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌بێت.


وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر خواو بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانه‌که‌یان) دوای ئه‌وه‌ی که سته‌میان لێکرابوو، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا به‌چاکی و ڕێزه‌وه نیشته‌جێیان ده‌که‌ین، بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان گه‌وره‌ترو فراوانتره بۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی.


ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَلَىٰ رَبِّهِمۡ يَتَوَكَّلُونَ

ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که به ئارام و خۆگر بوون و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن.


وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ إِلَّا رِجَالٗا نُّوحِيٓ إِلَيۡهِمۡۖ فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ

ئێمه‌ش پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆو چاك و پاك نه‌بێت) که‌سی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه و وه‌حیمان بۆ نه‌ناردووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن و نایزانن ده ئێوه له شاره‌زایان بپرسن؟ (که ڕه‌وانه کراوانی ئێمه پیاوانێکی ناسراو بوون له‌ناو قه‌ومه‌کانیاندا).



الصفحة التالية
Icon