وَلَقَدۡ نَعۡلَمُ أَنَّهُمۡ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٞۗ لِّسَانُ ٱلَّذِي يُلۡحِدُونَ إِلَيۡهِ أَعۡجَمِيّٞ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِيّٞ مُّبِينٌ

سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه‌.


إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهۡدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه‌، خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموویان ناکات، به‌ڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.


إِنَّمَا يَفۡتَرِي ٱلۡكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ

بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه‌، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشه‌.


مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنۡ أُكۡرِهَ وَقَلۡبُهُۥ مُطۡمَئِنُّۢ بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلۡكُفۡرِ صَدۡرٗا فَعَلَيۡهِمۡ غَضَبٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له خوا ناسی، دوای باوه‌ڕهێنانی، جگه له‌وانه‌ی که ناچار ده‌کرێن وشه‌ی کوفر بێت به‌سه‌ر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی دڵی به کوفرو بێ دینی خۆش کردبێت، ئه‌وانه خه‌شم و قینی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای گه‌وره‌و سه‌خت و دژواریان بۆ هه‌یه‌.



الصفحة التالية
Icon