وَعُرِضُواْ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفّٗا لَّقَدۡ جِئۡتُمُونَا كَمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ أَوَّلَ مَرَّةِۭۚ بَلۡ زَعَمۡتُمۡ أَلَّن نَّجۡعَلَ لَكُم مَّوۡعِدٗا
ئه‌و ڕۆژه سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئاده‌م، ڕیز کراون له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا، خوای گه‌وره ڕوو به‌کافران ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت واهاتنه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به‌ڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) له‌حاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان ده‌وت که هه‌رگیز کاتێکمان دیاری نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌تان.
وَوُضِعَ ٱلۡكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيۡلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلۡكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةٗ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحۡصَىٰهَاۚ وَوَجَدُواْ مَا عَمِلُواْ حَاضِرٗاۗ وَلَا يَظۡلِمُ رَبُّكَ أَحَدٗا
نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌س داده‌نرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینیت دڵه له‌رزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی تۆمار کراویان، بۆیه ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ گوناهێکی ورد‌و درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه) ئاماده‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات.
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦٓۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِي وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢۚ بِئۡسَ لِلظَّـٰلِمِينَ بَدَلٗا
ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده‌به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن، ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وه‌ك شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن.