وَرَبُّكَ ٱلۡغَفُورُ ذُو ٱلرَّحۡمَةِۖ لَوۡ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُواْ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلۡعَذَابَۚ بَل لَّهُم مَّوۡعِدٞ لَّن يَجِدُواْ مِن دُونِهِۦ مَوۡئِلٗا
په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکات هه‌موویان به خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایاندهگرێت، به‌ڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هه‌یه (هه‌ر کاتێك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن) هه‌رگیز په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێت بێجگه له په‌نای خوا.
وَتِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰٓ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَعَلۡنَا لِمَهۡلِكِهِم مَّوۡعِدٗا
ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه.
وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا
(یادیان بێنه) کاتێك مو‌سا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت).
فَلَمَّا بَلَغَا مَجۡمَعَ بَيۡنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ سَرَبٗا
کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر.