يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسۡمُهُۥ يَحۡيَىٰ لَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ مِن قَبۡلُ سَمِيّٗا

خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه‌، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه‌.


قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَكَانَتِ ٱمۡرَأَتِي عَاقِرٗا وَقَدۡ بَلَغۡتُ مِنَ ٱلۡكِبَرِ عِتِيّٗا

زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه‌).


قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞ وَقَدۡ خَلَقۡتُكَ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ تَكُ شَيۡـٔٗا

وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه‌، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...


قَالَ رَبِّ ٱجۡعَل لِّيٓ ءَايَةٗۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٖ سَوِيّٗا

زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه تا‌دڵنیابم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه‌) که تۆ ناتوانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه‌) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!



الصفحة التالية
Icon