وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا

(هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێداوم که‌) چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکم دا و نه‌یکردووم به‌که‌سێکی زۆرداو به‌دره‌فتار..


وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا

سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه‌.


ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ قَوۡلَ ٱلۡحَقِّ ٱلَّذِي فِيهِ يَمۡتَرُونَ

ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن).


مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٖۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گه‌وره‌، که‌س بکاته ڕۆڵه‌ی خۆی (چونکه پێوستی پێی نیه‌) پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌وه‌، کاتێک هه‌رشتێک بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که فه‌رمان بدات و بڵێت: ببه‌، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.


وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُوهُۚ هَٰذَا صِرَٰطٞ مُّسۡتَقِيمٞ

به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه‌، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).



الصفحة التالية
Icon