رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا فَٱعۡبُدۡهُ وَٱصۡطَبِرۡ لِعِبَٰدَتِهِۦۚ هَلۡ تَعۡلَمُ لَهُۥ سَمِيّٗا

ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه‌، که‌واته‌، هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته و زۆر به‌رده‌وام و خۆگربه له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌یت هاوناوی ئه‌و و هاوتای ئه‌و بێت؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و؟!).


وَيَقُولُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوۡفَ أُخۡرَجُ حَيًّا

ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه‌؟!.


أَوَلَا يَذۡكُرُ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن قَبۡلُ وَلَمۡ يَكُ شَيۡـٔٗا

باشه ئاخر ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه یاد ناکات به‌ڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هه‌ر هیچ نه‌بوو؟


فَوَرَبِّكَ لَنَحۡشُرَنَّهُمۡ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحۡضِرَنَّهُمۡ حَوۡلَ جَهَنَّمَ جِثِيّٗا

سوێند به په‌روه‌ردگارت خوانه‌ناسان و شه‌یتانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه‌، پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی).


ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمۡ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحۡمَٰنِ عِتِيّٗا

له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک، ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد).



الصفحة التالية
Icon